کوردستان

هونه رمه ندان کلتور کورد

جمهوری کوردستان یان حکومه تی خودموختار ؟


رۆژی بيست ودووی ژانویيه ی 2009 شه ست و سێه همين سالرۆژی دامه زرانی
کۆماری کوردستان بوو.
جمهوری کوردستان له دووی رێبه ندانی سالی 1324 ی هه تاویی له ميتينگێکی
20.000 نه فه ری نوێنه رانی کورد له مه یدانی چوارچرای شاری مهاباد له لایه ن حيزبی
دێموکراتی کوردستان ( پێشتر کۆمه له ی ژ. ک) به سه رۆکایه تی قازی محمد،
راگه یاندرا. بروانه روۆژنامه ی کوردستان ئۆرگانی ره سميی حدک ژماره ی 8 ساڵی
1324 هه تاویی!
کۆماری کوردستان نومادی ده ربرێنی ئيراده ی ئازادی گه لی کورد بۆ دیاری کردنی
چاره نووسی خۆی بوو.
دوکتور قاسملوو له ''کتێبی چل ساڵ خه بات له پێناوی ئازادیی'' باس له مێژووی سياسی کورد له سه رده می
سه فه ویيه کان ده کاو له لاپه ڕه ی 19 دا ده نووسێ: .
به پێی ئه و نووسراوه یه ی دوکتور قاسملوو، کوردستان، هه رگيز به شيک له ئێران نه بووه. کوردستان وڵاتێکی
داگيرکراوه و کورد بۆ ئازادیی خۆی و رزگاریی نيشتمانه که ی له داگيرکه ر خه بات ده کا.
دوکتور قاسملوو له کتێبه که ی دا باس له واقعييه تێکی تاڵی مێژویی – سياسيی ده کا.
دوکتور قاسملوو، له و باسه دا، ئه و سياسه تڤانه نييه که توانایی گه له که ی، وه زعی ژئۆپۆليتيکيی کوردستان
،هه لومه رجی جيهانيی وه به رچاوده گرێ و مافی سروشتيی کورد بۆ پێکهێنانی د هوڵه تی نه ته وه یی و
رزگاریی کوردستان له قاپێلکی خودموختاریی دا فۆرمول ه ده کا. 18 سال دواتر ئ هو بيرمه نده، بێ ئيدیعایه، ئ هو
2
سياسه تڤانه یه که له کوور هی خه باتدا قاڵ بووه و به و ئه زموونه گه یشتووه که خه بات بۆ خودموختاریی له
به شێکی کوردستانی داگيرکراوی داب هشکراودا به ئاکام ن اگا.( وتووێژ له گه ڵ کریس کۆچرا).
د. قاسملوو ل هو ماوه یه دا ئه زموونێکی که وه ده ستی هێناوه به گران ل هسه رکورد که وتووه. دوای ئه و خ هباته
دژواره و ئ هو ئ هزموونه تاڵه، ب هو ئاکامه گه یشت که هۆی س هرنه که وتنی کورد دابڕاویی وجياکردنه وه ی
خه باتی هه موو ب هشه داگيرکراوه کانی کوردستانه و ویست و ئامانجه که به و قيمه ته که کورد د هیدا فره گران
و ناڕ هوایه.
له مه ر دامه زرانی جمهوریی کوردستان، و چوارچێوه ی سه لاحييه ته کانی, سه ربه خۆیی یان گرێدراویی به
حکومه تی پاشای هتی ئێران هوه، بيروڕای جياواز ه هیه:
حيزبه سه رانس هریييه ته واویه تخوازه کان، جيا له حيزبی تود هی ئێران، کۆماری کوردستان، به ده سکرد و
پيلانی ده ره کيی، "جياوازیخوازیی" و ه هوڵ بۆ له ت کردنی ئێران ناوده به ن.
حيزبی توده ی ئێران، جمهوریی کوردستان به "حکومه تی خودموختاری کوردستان" یان "حکومه تی ملی
کردستان" پێناسه ده کا.
( نموونه ی حکوم هته خودموختاره کانی سۆڤێتی ب هرێ).
له به رنامه ی سياسيی حيزبی دێموکراتی کوردستان په سندکراوی کۆنگره ی دووهه م دا ( سه رماوه زی
1964 ) به سه رۆکایه تی ئ هحمه د ت هوفيق، نه ناوێک له کۆماری کوردستان و نه باسێک له مێژووی -1343
خه باتی کورد کرابوو.
به رنامه سياسيييه که ی کۆنگره ی دووهه می حيزب، تێکه ڵپێکه ڵ و ئاڵۆزبوو.. به گوێره ی به نده کانی سه ره تای
به رنامه که به شدارانی کۆنگر هکه، ئامانجێکی یه کگرتوویان ن هبوو.
له مادده ی سێه هم دا نووسرابوو" حدک، حيزبێکی شۆرشگێر و دێموکرات و زانستيييه و خه بات ئه کات به
رێگای راپ هرینی چ هکدارانه بۆ ئازادیی کورد و کوردستان.
"له ماده ی چواردا گوترابوو:" تێکۆشانمان بۆ لانی ک همی مافه کانی سياسيی و کۆم هڵایه تی و ئابوریی و
فه رهه نگی به رده وامه بۆ ئۆتۆنۆمی کوردستان له ئێراندا."
مادده ی پێنجه م :" ئه گه ر هاتو حکومه تی تاران دانی به مافی نه ته وه ی کورد به ناوی ئۆتۆنۆمی کوردستان
دانه نا، حزبمان د هسه ڵاتی شۆرش و ن هته وه که مان هان ده دات بۆ گواستن هوه ی تيکۆشان به ره و ئامانجی
به رزتر که س هر به خۆیی کوردستانه. به شێوه یه ک ل هو دوو شێو هیه ی خواره وه:
-1 سه ر به خۆیی د هسه لاتی کوردستان له ناو چوارچێوه ی سه ربه خۆیی نه ته وه کانی ئێران به ناوی
حکومه تی فێدرالی ئێران واته حکوم هتی ی هکگرتووی ئێران.
-2 له ن هگونجانی حکوم هتی ی هکگرتوی ئێران حزبمان تێکۆشان د هگوێزێته وه بۆ س هر شه قام و رێبازی خه بات
بۆ دیاری کردنی چاره نووسی ن هته وه ی کورد به د هستی خۆی..
هه ر وه ها له مادده ی شه شه م دا نووسرابوو:" ئه گه ر هاتو ده سه ڵاتی حاکم به سه ر ئێرانه وه له گه ل
حيزبمان بۆ س هلماندنی ئۆتۆنۆمی کوردستان پێک ن هیه و ل هو کات هدا هاونه ته وه کانمان له یه کێک له
پارچه کانی تری کوردستانی ب هش کراو ناو هندێکی به ڕێوه به رایه تی ( ئوتونومی یان فێدراڵی) به ده سته وه
بێت، حيزبمان ب هپه سه ندی نه ته وه که مان چاره نووسی نه ته وه ی کورد له کوردستانی رۆژه هلات داوێته
سێبه ری ده سه ڵاتی ئه و ب هشه له ن هته وه که مان که خاو هنی ده سه ڵات و حکوم هته.
3
جيا ل هو پ هرێشان فکریييه که له و ب هرنامه یه دا هه یه، ڕه گه فکریيه که ی کۆماری کوردستانی پێوه دیاره و
باسێکی له ئێرانيگه ریی تێدا نييه.
دوکتور قاسملوو، رێکخ هره وه ی ته شکيلاتی حدک، دارێژه ری سياسه ت و هێڵی فکریی حيزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران، سه ربه خۆیی بڕیاری سياسيی حيزبی دێموکراتی کوردستانی له حيزبی تود هی ئێران
ڕاگه یاند. له و سه رده مه دا خ هتی فکریی دوکتور قاسملوو دوور له فکری سياسيی حيزبی تود هی ئێران ن هبوو.
له کۆنفه رانسی سێهه می حيزب له سالی 1971 وشه ی "ئێران"له نێو که وانه دا به ئيبتيکار و پێشنياری
دوکتور قاسملوو به د هسته وشه ی حيزبی دێموکراتی کوردستان هوه لکێندرا.
له ژمار هی 38 فێوریه ی رۆژنامه ی "کوردستان" ساڵی 1977 تا ئ همڕۆ که وانه ی وشه ی ئێران وه لانراوه و
وشه ی ئێران به بێ ک هوانه به حيزبی دێموکراتی کوردستانه وه لکێنراوه.
دوکتور قاسملوو یه که م ئاکادێميسيه نی کورد بوو که گه وهه ری مه سه له ی کوردی ده ستنيشان کرد.
سه ره رای ئه وه که نيشانی دا کوردستان وڵاتێکی داگيرکراوی داب هشکراوه، به لام ئه و واقعيي هته و سروشتی
خه باته که له به رنامه ی سياسيی حيزبی دێمۆکراتی کوردستان دا فورموله نه کرا. به ناوی دوورکه وتنه وه له
ناسيۆناليزمی به رچاوته نگ و دۆستای هتيکردنی وڵاتانی کۆمۆنيستيی، ل هسه رووی هه موانه وه یه کێتی
سۆڤێتيی و پێکهێنانی ب هره یه کی دژی ئيمپریاليستيی ل هگه ل حيزبی تود هی ئێران،خه بات بۆ خودموختاریی
و دێموکراسيی له بری خ هبات بۆ رزگاریی ن هته وه یی تێئۆریزه کرا.
دوکتور قاسملوو له کتێبی " کوردستان و کورد" که پاش بڵاوبوون هوه ی بوو به س هرچاوه یه کی جێی متمانه،
مافی دیاریکردنی چار هنووسی له سێ فۆر مدا خسته روو.
یه که م خودموختاریی (مافێکی فه رهه نگيی و ئيداریی بۆ ناوچه یه ک که کوردی تێدا ده ژی و له ژێر
حاکمييه تی داگيرکه ردابێ ).
دووهه م: سيستمی فێدراليی. ده کرێ ، ئيداریی، ئيتنيکی یان تێک هڵاوێک له و دوو هبێ. بيست و پێنج وڵات
له جيهاندا خاوه نی ئ هو سيستمه حکوم هتييه ن.
سێهه م کۆنفێدراڵيی و سه ربه خۆیی.
له و سه رده مه ی دوکتور قاسملووی تێيدا ژیا، جيهان له ژێر حاکميييه تی دوو نيزامی کاپيتاليسم و
سۆسياليزم دا بوو. ئه و ناچار بوو له خواره که و پێچه که ی په یوه ندیی نێوان ئ هو دوو نيزامه دا، رێچکه یه ک بۆ
سه رهه ڵدان و پ هره پێدانی خ هبات بۆ ئازادیی ده سنيشان بکا.
خودموختاری ( ئۆتۆنۆمی) ئه و خه ته فکریييه – سياسييه بوو که دوکتور قاسملوو بۆ حيزبی دێموکراتی
فۆرموله کرد. ئه و رێگه چاره یه بۆ مه سه له ی کورد به رواڵه ت بۆ ئه و سه رده مه گونجاو بوو. به لام ئاکامه که ی
بێ ئاکاميی بوو. ئه و هێله فکریييه و ئ هو رێگه چاره یه، خه باتی کوردی بۆ ئازادیی له کۆیله تی و رزگاریی
کوردستان دوورخسته وه و دابه ش داب هشی کرد. ئاکامی هه ره خراپيشی ئه وه بوو که جێگره کانی دوکتور
قاسملوو له ئاخردا ئه و بزووتنه وه مه زنه خوێناویيه یان به بيانووی ئێرانيی بوون و ئێرانيگه ریی و برایه تی و
ته جروبه ی باشورو... به ره و ئاشبه تاڵ و توناکردن برد.
سروشتی خه باتی کورد رزگاریی له کۆیل هتيييه. قبووڵی گرێدراویی به وڵات و ده وڵه تێکی داگيرکه ره وه به
مانای قبووڵی ئ هنفال و تواندن هوه، ئاسيميلاسيۆن و وه پاشکه وتوویی فکریييه.
دوکتور قاسملوو چه ند مانگ ب هر له تێڕۆڕ هکه ی، دانی ب ه شکستی ستراتێژیيه که ی(دێموکراسی بۆ ئێران و
خودموختاری بۆکوردستان) دانا. بروانه وتووێژی دوکتور قاسملوو کریس کۆچرا.
خوێندنه وه ی حيزبه ئۆردوگانشينه کانی ژێر ده سه لاتی ینک و کۆماری ئيسلامی ( هه ردووبه ش) له سه ر
جمهوری کوردستان، توده یی و ئيرانيگ هریی کۆنه په رستانه یه. روحی نه ته وه یی له ئه ندێشه ی رێبه رایه تی
ئه و حيزبه ئۆردوگانشينانه دا نه ماوه. ئه وه ی له بڵاوۆکيان دا له سه ر جمهوری کوردستان ده ینووسن و له
4
رادیۆو تلویزیۆنه کانياندا بڵاوی د هکه نه وه ، هه مان بۆچوونه، که کيانوری و حيزبه که ی گوتوویه و له بازاری
سياستی کۆماری ئيسلاميی و پا نئێرانيسته کان دا بر هوی ه هیه.
جمهوری کوردستان له به رنامه و بۆچوونی سياسيی ئه و سه رتاقمانه پێکهاته یه کی سياسيی، خاوه نی
مافێکی فه رهه نگيی و ب هرێوه به ریی ئيداریی رۆتينيی بووه.
جمهوریی کوردستان، بۆ دام هزرێنه رانی کۆمار سيستمێکی ناسراوبوو. ئه گه ر دامه زرێنه رانی ئه و سيستمه،
به پێی بۆچوونی رێب هرایه تی حيزبی دێموکرات ، مه به ستيان پێکهێنانی حکومه تێکی خودموختار بووبێ، زۆر
دوور له راستييه ئه و حکوم هته به ناوی "جمهوریی کوردستان" رابگه یه نن و جێژنی س هربه خۆیی و
ئيستيقلالی بۆ بگرن.
حکومه تێکی خودموختار له به شێکی وڵاتدا، به ره زامه ندیی ده وڵه تی ناوه ندیی پێک دێ. نيزامی حکومه تی
ناوه ندیی ئێران له سه رده می کۆماردا، پاشایه تيی بوو. ئه م خاوه ن بيرانه بيریان له وه نه کردووه ته وه که چۆن
له ژێر حاکمييه تی نيزامێکی پاشای هتيدا دامه زراندنی جمهوریی ، یان جمهوریی خودموختار د هگونجێ؟
له حيزبی دێموکراتدا بۆ شاردنه وه ی واقعييه تی کۆماری کوردستان، ئاماژه به وتووێژێکی پێش هوا قازی محمد
ده کرێ که له ژمار هی 1ی 20 به فرانباری سالی 1324 له رۆژنام هی کوردستا ندا بلاو کراو هته وه. هه ر وه ها
وشه یه کی خودموختاریی له شێعرێکی مامۆستا حه قيقی له رۆژنامه ی کوردستا ندا کراوه ته به ڵگه و
ده یانه وێ به و تاقه وشه یه که بۆ دروستبوونی قافيه ب هکارهێنراوه و زۆرله پێش
ڕاگه یاندنی کۆماری کوردستاندا گوتراوه، بيسه لمێنن که جمهوری کوردستان حکومه تی خودموختار بووه!!.
ئه و تێبينييانه له مه ر ئ هو وتووێژه جێ یڕامانن.
1324 و له ژمار هی 8 رۆژنامه ی کوردستان دا چاپ کراوه. -10- یه که م – ئه و وتووێژه له 20
دووهه م- کۆبوونه وه ی 20.000 که سيی که به ميتينگی مێژوویی چواچرا بۆ راگه یاندنی کۆماری کوردستان
ناودێره، له شاری مه ه اباد له رۆژی 2 رێبه ندانی 1324 دا بووه. راگه یاندنی کۆماری کوردستان لانی که م بێ
وه به رچاوگرتنی ته شریفاتی هاتن و ماوه ی له رێدابوونی رۆژنامه نووسان 13 رۆژ دوای دیداری قازی محمد
له گه ل رۆژنامه ڤانان بووه. ئه و وتووێژ هی پێش هوا و ئ هو خودموختاریي هی که له گه ڵ رۆژنامه نووس انی تاران
باسی کراوه، به رنامه ی راگه یاندراوی حدک بووه که 160 رۆژ به ر له راگه یاندنی جمهوریی کوردستان
بڵاوکرابۆوه.
سيهه م - سه ر دێڕی وتووێژ هکه ی سکرتێری حيزب به م جۆره نووسراوه:
"گوفتوگۆی جنابی قاضی محمد پێش هوای ب هرزی کوردستان د هگه ڵ خاوه نانی رۆژنامه ی تاران. "
لێره دا قازی محمد سه رۆک کۆماری کوردستان نه بووه ، به لکو وه کو سه رۆکی حيزب یان رێبه ری ميلله تی
کورد ناوی هاتووه.
ده قی خ هبه ره که به م شێوه یه نووسراوه:
" هێندی له مدیرانی جرائدی تاران: آغای تفضلی، خاوه نی روزنام هی (ایران ما) آغای عباس شاهنده،
خاوه نی روزنامه ی ( فه رمان) ئاغای بزرگ علوی و ه هموو نووسه رانی دو رۆژنام هی ( رهبر و ایران ما)
بۆ ئاگاداری له وضعی کوردستانی خودموختار هاتنه م ههاباد و له گه ڵ جه نابی قاضی محمد رهبری ميلله تی
کورد یه کتریان دیت و گوفتوگۆیان کرد ...
-1 پاش ميتينگی چوارچراو راگه یاندنی کۆمار له دووی رێبه ندان ، عينوانی ڕه سميی، سه رۆک کۆماری
کوردستان،یان سه روکی جمهوریی کوردستان بووه، که له بری س هرۆکی حيزب یان پێشه وای ميلله تی
کورد'' نووسراوه.
5
-2 له و کاته دا ده نگۆی راگه یاندنی کۆماری کوردستان له ئارادابووه. خه به رچييه کانی کورد ئه و ده نگۆیه یان به
حکومه تی تاران گه یاندبوو. له به ر ئه وه یه که رۆژنامه نووسان له رێبه ری حيزبی دێموکرات جه نابی قازی به م
جۆره پرسياریان کردبوو :
" له تاران د هڵێن: کوردان به رێبه ریی جه نابت جوێ بونه وه و استقلالی کوردوستانيان راگه یاندووه آیا ئه وه
راسته؟
دیاره ه هر وه کو جه نابی قازی وه لامی داون هوه، ئه و هه واڵه له و کات هدا راست ن هبووه و کۆماری کوردستان
رانه گه یه ندرابوو. جه نابی قازی ل هو وتووێژ هدا گوتوویه که :" ده مانه وێ له ژێر ب هیداغی ئێراندا ، بژین و
خودموختاریشمان وه گيرکه وتووه. که لێ یده پرسن چه ند وه خته خودموختارن؟ و هلامه که ی ئ هوه یه: چوارساڵه
خودموختاریی داخڵيمان ه هیه.
پرسيارێکی دیکه و ولام هکه ی له لایه ن رێبه ری کورده وه، ئه و گرفته ده ڕه وێنی و روونی ده کاته وه که
وتووێژه که ی جه نابی قازی محه مه د به ر له راگه یاندنی کۆماری کوردستان بووه. رۆژنامه نوسان پرسيارێکی
ئه وتۆ ده که ن:
حيزبی دێموکراتی کوردستان له ه همو ولاتی کوردستان ت هشکيلاتی هه یه؟
وه لامه که ب هم جۆره نووسراوه:
و- فرقه ی دێموکراتی کوردستان له ه هموو جێگای هک که ده وڵه تی دیکتاتۆر و ارتجاع اجاز هی دابێ به ئاشکرا
لکی ه هیه و له جێگای دیش ب هدزیييه وه ده گه ڵ ه هموو کوردی ئێران پ هیوه ندمان هه یه.
هه روه کو ل هسه ره وه ئاماژ هی پێکرا و ل هو وتووێژ ه ده رده که وێ، ئه وناوچه یه که له ژێرده سه ڵاتی کورددابووه،
چوارساڵ بووه خودموختار بووه و ئه و حاکميي هته سه ربه خۆ ن هبووه. ئه و خودموختاریييه سيستمێکی خۆگێڕی
خه لک بووه بێ پێناسه ی ره سميی و هه لبژاردن و ته شکيلاتێکی به رپرس که له نه بوونی داموده زگای
ده وڵه تيدا پێکهاتبوو. ئه و ب هشه ل هو کات هدا به ناو له ژێر د هسه لاتی پاشایه تيدابووه. به لام بڕیاری 20.000
که سی نوێنه رانی کوردله دووی رێب هندانی 1324 کۆتایی ب هو گرێدراویی و حاکمييه ته هێنا. ئه و بڕیاره، یه ک
لایه نه، جمهوریی کوردستانی راگه یاند. جمهوریی کوردستان به واتای ر هت کردنه وه ی نيزامی پاشایه تيی و
حاکمييه تی ئێران له و ب هشه ی کوردستان بوو. به مانای دام هزراندنی کيان و س هروه ریی و سه ربه خۆیی
بست به بستی خاکی کوردستان بوو.
به گوێره ی ئه و وت هیه ی که له قه ولی سه رۆک کۆماری کوردستان هوه ، له کاتی وتووێژه که ی له گه ڵ
رۆژنامه ڤانان بڵاوکراوه ته وه: "چوار سال بووه کوردستان خودموختار بووه". پرسيار ئه وه یه، ئاخۆ کۆبوونه وه ی
بيست هه زار ک هسيی له مهاباد بۆ راگ هیاندنی خودموختاریی ئه و چوارساڵه بووه یان راگه یاندنی
سه ربه خۆیی کوردستان ؟ نه خودموختاریی چوارساڵه پێویستيی به راگه یاندنه وه یان راگه یاندن بووه و نه
ميتينگی 20.000 که سيی نوێنه رانی کوردی پێویست بوو هو نه خودموختاریی سه ربه خۆیييه که جێژنی
"ئيستيقلال و س هربه خۆیی" بۆبگرن.
بۆ راگه یاندنی خودموختاریی، ره زامه ندیييه ک له نێوان حکوم هتی پاشایه تی ئێران و خودموختاریيخوازان
پێویسته. خودموختاریی خوازان ل هگه ل کام حکوم هت بۆ راگ هیاندنی "جمهوریی خودموختار"؟! رێک ک هوتبوون؟
ئه گه ر بينا له سه ر ئه وه داندرابی که ناوچه ی خودموختار له چوارچێوه ی نيزامی پاشایه تی دا بمێنێ،
ژیربێژانه(مه نتيقی) نييه که ئ هو ب هشه خۆی به کۆماری کوردستان پێناس هبکا. ناودێرکردنی سيستمێکی
حکومه تيی دیکه و دام هزراندنی حاکميي هتی جيا له د هسه ڵاتی ناوه ندیی جيا له جيابوونه وه و راگه یاندنی
سه ربه خۆیی ناوێکی دیک هی نييه.
6
جمهوری کوردستان شه رعی بوونی خۆی له بڕیار و ڕای بيست هه زار نه فه ر له نوێنه رانی کورد که له
مه یدانی چواچرای مه هاباد کۆببوونه وه وه رگرت. بروانه رۆژنامه ی کوردستان ئۆرگانی حيزبی دێموکراتی
کوردستان یازد هی ژانوی هی 1946
له 19 ژماره ی "کوردستان" ی سه رده می کۆماری کوردستاندا، باس له راگه یاندنی جه ژنی" استقلال و
سه ربه خۆیی کوردستان" کراوه. پرسيار ئ هویه، گه لۆ بۆ راگه یاندنی دامه زرانی حکومه تی خودموختار( به
گوێره ی وتووێژ هکه ی رێب هری کورد و رۆژنامه نووسان که 4 سال بووه له وبه شه دا به رێوه چووه. ) جه ژنی
سه ربه خۆیی و ئيستيقلال د هگيرێ؟!
ئه و فاکتان هی سه رده می کۆمار به تایب هتی رۆژنامه ی کوردستان، جێيه کيان بۆ ئينکار و حاشاکردن له
سه ربه خۆیی جمهوری کوردستان نه هێشتووه ته وه. هۆی ئه وه که تا ئه مرۆ ژماره کانی "کوردستان''ی
سه رده می کۆمار، ئۆرگانی ره سميی حيزب له لایه ن حيزبی دێموکراتی کوردستانی ئيران ( هه ردوو به ش)
چاپ و بڵاو نه ده کرانه وه، ته نيا له به ر ئه وه بووه که بنه مای تێئۆریييه هه ڵه که ئاشکرا نه بێ و داگيرک هر،
ئازادیخوازان به جياوازیخواز له ئێران پێناسه نه ک او حيزبه کانی ئۆپۆزیسيۆن لێيان نه پرینگێنه وه.
سروشتی خ هباتی ئازادیخوازان هی کورد رزگاربوون له کۆیل هتيی فکریی، سياسيی، کۆم هلایه تی فه رهه نگيی
وئابووریييه که به دام هزراندنی ده وڵه تی ن هته وه یی، کورد له و کۆیل هتييه رزگاری د هبێ.
قه رارێک که له دووی رێب هندانی ساڵی 1324 له لایه ن 20.000 که س له نوێنه رانی خه لکی کورد له شاری
مهاباد بۆ راگ هیاندنی سه ربه خۆیی کوردستان درا، له ژماره ی 8 ساڵی یه که م '' کوردستان'' سه رده می
کۆماردا نووسراوه. هه روه ها بڕوانه ژمار هی ده '' کوردستان''، سالی یه که م 15 رێبه ندانی 1324 ، جێژنی
– 12- سه ربه خۆیی و استقلالی کوردستان*: "دره وشينی ئه ستێره ی خۆشبه ختی کوردان. ژماره کانی 11
13 - بيستی رێبه ندان ، بيست و دووی رێب هندان( 11 فێوریه). ژماره ی 14 سالی یه که م 24 رێبه ندان.
ژماره ی 15 بيست و ح هوتی رێبه ندان. ژماره ی 16 بيست و نۆی رێب هندان 1324 . ژماره ی 17 کوردستان
ژماره ی هه ژده. چواری ره شه ممه ، کوردستانی ژماره ی 19 ساڵی 1324 دوو شه ممه 6 ره شه مه 1324 و
ژماره ی 21 رۆژی دووی مارسی ژمار هی 1946 ژماره ی 22 شه شی مانگی مارس بروانه:
له هه موو ژماره کانی کوردستاندا که باسکران، جيا له راگه یاندنی دامه زرانی جمهوری کوردستان و جێژنی
ئيستيقلال و راگه یاندنی سه ربه خۆیی کوردستان باسێک له خودموختاریی یان حکومه تی خودموختاریان
تێدا نييه.
به کارهێنانی ده سته واژه ی" جمهوریی خودموختار" حکومه تی خودموختار" یان ده وله تی خودموختار له بری ''
جمهوریی کوردستان'' و داب هزاندن و نزمکردن هوه ی ئامانج هکان بۆ ویستێکی ف هرهه نگيی- کولتوریی و
گۆڕینی سروشتی خ هباتی رزگاریخوازان هی کورد ل ه عاله می واقيعدا و هڵامی نه دایه وه.
حيزب و گروهی سياسيی بۆی ه هیه ئامانجی سياسيی خۆی هه بێ . بۆی هه یه به رژه وه ندیی خۆی بۆ
گه یشتن به ئامانج هکانی دیاری بکا. دۆست و هاوپ هیمانی خۆی ه هڵبژێرێ. ستراتێژیی و تاکتيکی سياسيی
خۆی ه هبێ. به لام بۆی نييه، واقعيي هتی مێژوویی بۆ ب هرژه وه ندیی سياسيی خۆی بگۆڕێ.
حيزی دێموکراتی کوردستان خوازیاری خه باتی هه موولایه نه و هاوکاریی حيزبی توده ی ئێران و باقی
گروپه کان بوو. بۆ دروست کردنی به ره یه کی دژی ئێمپریاليستيی هه وڵی ده دا. ئه و حيزبه، خه بات بۆ
دامه زراندنی ده وڵه تی نه ته ویی بۆ کوردی، به خه ون و خه یال له قه له م ده دا. به ڵام کۆماری کوردستان ئه و
7
خه ونه بوو که و هدیهاتبوو. کۆمار له ره وتی ژیانی خۆی دا له لای هین بڕیارد هرانی جيهانييه وه کۆسپی خرایه س هر
ڕێ و نه فه س گير بوو.
شاردنه وه ی واقعيي هتی مێژوویی به هيچ هۆی هک دیفاعی لێناکرێ.
جمهوری کوردستان حاکمييه تێکی سه ربه خۆ بوو. له ماوه ی 11 مانگ دا هيچ بنکه و پێگه و رێکخراوێکی
سه ر به سيستمی حکوم هتی ناوه ندیی له کوردستاندا ن هبوو که ببيته به لگه بۆ ئ هوه، ئه و کۆماره به
حکومه تی خودموختار پێناسه بکرێ یان به شێک بێ سه ر به حاکمييه تی رژیمی پاشایه تی ئێران. کواده کرێ
وڵاتێک حکوم هته ناو هندیيه که ی پاشایه تی بێ ، ب هلام ب هشێک له و وڵاته حکوم هته که ی جمهوریی بێ؟!
ئه گه ر شتێکی ئاوا بلوێ، ئه وانه ی هک حکوم هت و ی هک وڵات نين ب هلکو دووحکومه ت و دوو وڵاتن.
نووسه رانی تووده یی و پان ئێرانستيی کورد، هه رگيز ئاماژه یان به وه نه کرد که سه رانی جمهوری کوردستان
به چ تاوانێک محاک همه و م هحکوم به ئێعدام کران.
تاوانی جياکردنه وه ی به شێک له ئێرانی پاشایه تی به مانای دام هزراندنی حکومه تی خودموختاره یان
ڕاگه یاندنی سه ربه خۆیی وڵاتێک؟
بڵاوبوونه وه ی رۆژنامه ی کوردستانی سه رده می کۆمار، کۆماری ئيسلاميی ناچار کردووه پ هنا بۆ هه موو
لایه نگر و سه وداخۆشێکی کورد به رێ، بۆئه وه به هه ر شێوه یه ک بلوێ ببنه کۆسپی سه رڕێ بۆ
چه واشه کردن و گۆڕینی واقعييه تی جمهوری کوردستان.
له سالرۆژی بير هوه ریی شه ست ساڵه ی کۆماردا له ه هولێر، گرێدراوێکی کۆماری ئيسلاميی که ئ هندامێکی
له مێژینه و ناوداری حيزبێکی سه ر به کۆماری ئاخونده تێڕۆریسته کانه، شه رمێونانه ده پاڕایه وه و داوای د هکرد
که بڵێن: جمهوری کوردستان، حکومه تی خودموختار بووه نه جمهوریی کوردستان.
ناساندنی واقعييه تی کۆماری سه ربه خۆی کوردستان له حقوقی نێونه ته وه یی دا بۆ س هلماندنی مافی کورد
و دامه زراندنی ده وڵه تی نه ته وه یی و یه کگرتنه وه ی کوردستان خاوه نی گرنگييه کی تایبه ته. کۆماری
کوردستان سێمبولی ئازادیی و رزگاریی نه ته وه یيه و سراتێژی خه باتی دوارۆژی کورد له سه ر بناخه ی پته وی
ئه و کۆماره داد هندرێ.
پيرۆز بێ یاد و بير هوه ریی دامه زرێنه رانی جمهوری کوردستان!
بروانه سه رچاوه کان:
-1 ناميلکه ی مێژوو نوووسين یان حيکای هت کردن. شادره وان که ریمی حيساميی!
1324 ، پێش راگ هیاندنی جمهوریی کوردستان -10- -2 شێعری شادره وان مامۆستا حه قيقی که ل هرۆژی 20
له ژماره 1 رۆژنامه ی کوردستان ئۆرگانی ره سميی حيزب ، له ژێرسه ردێڕی "هه لکردنی ئاڵای مقدسی
کوردستان" بڵاوکراوه ته وه.''
1325 ) هه تاوی ( 1946 )زایينيی له - -3 رۆژنامه کانی "کوردستان "ی سه رده می کۆمار ( ساله کانی 1324
لایه ن بنکه ی ژین و ئاراس له سوله یمانی به زه حمه ت و دڵسۆزیی به رێزان ره فيق سالح و سه دیق سالح
له 2007 بلاوکراوه ته وه. ئه م گه نجينه یه دیاری به "هه شتی، مافناس ره شيد باجه لان" ئه ندامی کوميته ی
پارتی دێموکراتی کورد بووه.
سوپاس و پێزانين بۆ ه هموو ئ هو دڵسۆزانه ی که ئ هو خزم هته م هزنه یان به مێژووی خه باتی گه له که یان کرد.
30.01.2009

حه سه ن ئه یوب زاده

+ نوشته شده در  دوشنبه بیستم اردیبهشت 1389ساعت 21:34  توسط گمۆی ئالان   |